محل تبلیغات شما
_ پڕ دیارە کە کورد یەک نەتەوەیە و رووداوە ییەکانی هەر پارچەیەکی کوردستان کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر بارودۆخی پارچەکانی دیکە بەجێ دێڵێ. هەروەها هەر هەلومەرجێکی تایبەت لە هەر پارچەیەکی کوردستان هەڵوێستی گشتیی نیشتمانیی لێدەکەوێتەوە. سەرەڕای ئەوەیکە زیاتر لە چەند سەدە بەسەر دابەشکردنی خاکی کوردستان بەسەر وڵاتانی دراوسێدا تێدەپەڕێ بەڵام ئەوە هەرگیز نەیتوانیوە هەستی یەکگرتوویی و یەکبوونی نەتەوەیی لەنێو کورد و خەلکی کوردستاندا کەمڕەنگ بکاتەوە. مێژووی چەند سەدەی رابردووی کوردستان نیشانی داوە کە هەبوونی سنوورە دەسکردەکان نەیتوانیوە ئەو هەستی هاونەتەوە بوونە رەوایە لەنێو گەلی کورددا بەسوودی داگیرکەرانی کوردستان بە لارێدا بەرێ و لە ئایدیای یی ئەو وڵاتانەدا بیتوێنێتەوە. کەچی هەلومەرج و واقعی یی تایبەتی هەر بەشێک لە کوردستان رێبازێکی خەباتی جیاوازی بەسەر هەرکام لەم پارچانەدا فەڕز کردوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەگەر هەڵوێستی یی کورد لە سەرەنجامی خۆیدا بەشوێن بەدیهێنانی ئاواتی دەوڵەت نەتەوەی وڵاتی سەربەخۆی کوردستانی گەورەشەوە بێ کە گشت پارچە لێک دابڕاوەکان لەخۆ بگرێ، هەمدیس بەهۆی ئەو چارەنووسە ییە جیاوازەی کە تێیکەوتوون پێویستە لە سەرەتاوە هەرکام لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان کێشەی یی خۆی بە شێوەی جیاواز چارەسەر بکا پاشان بەرەو یەکگرتنێکی ئارەزوومەندانە بڕۆن.

کارکردی ھاوچەشنی ئیدیۆلۆژییە جیاوازەکان!

بۆچی قەڵا؟ بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان؟

رۆژھەڵات، پێویستیی بە حیزب لە نێوخۆدا هەیە

لە ,کوردستان ,کە ,هەر ,یی ,ئەو ,هەر پارچەیەکی ,نە پاساوی ,پارچەیەکی کوردستان ,کورد لە ,لە سەرەنجامی

مشخصات

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین ارسال ها

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها

کتابخانه عمومی شهید کریم بدوی خورشید PC Trick