محل تبلیغات شما
رووداوەکانی یەک ساڵی رابردووی رۆژھەڵاتی کوردستان  ئەگەرچی بە ھۆکارەیلێکی جیاواز، کەچی دەرکەوتێکی ھاوبەشیان ھەبوو. لە یەک ساڵی رابردوودا کۆمەڵێک رووداوی وەک رێفراندۆمەکەی باشووری کوردستان، بوومەلەرزەی ناوچەکانی کرماشان و دەوروبەری، رێورەسمی پرسە و بەخاک ئەسپاردەکردنی کاک ئەبووبەکری مەعرووفی لە ھاریکارانی بوومەلەرزەلێدراوان و ھەروەھا ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی کە بەشێکی زۆر لە ناوچە و شارە گەورەکانی ئێرانی گرتۆتەوە، تەئسیری کاریگەری لەسەر فەزای ی و کۆمەڵایەتیی رۆژھەڵاتی کوردستان داناوە.بەچەشنێک کە ھەڵوێست و کاردانەوەی کرداریی بەرینی جەماوەری و کۆمەڵانی خەڵکی لێ کەوتۆتەوە. گرینگترین دەرکەوتەی ئەو خۆپێشاندان و مەیداندارییانەی خەڵک ئەو سیگناڵ و پەیامە نوێیانە یە کە پێویستە لەلایەن چالاکان و بکەرانی ی و کۆمەڵایەتیی کوردەوە بەتایبەت لەنێوخۆی وڵاتدا خوێندنەوەی دروست و واقعبینانەی بۆ بکرێ. پڕ دیارە کە واقعی ی و کۆمەڵایەتیی رۆژھەڵاتی کوردستان لەگەڵ سی چل ساڵ پێش خۆی تەواو جیاوازە و بەم پێیەش پێویستە ھەڵسوکەوتی جیاواز و رێوشوێنی جیاوازتریشی بۆ لەکار بکرێ. نە ئێمەی کورد لە بۆشاییدا دەژیین و نە کوردستانیش لە دەرەوەی واقعە مەوجوودەکانی جوغرافیای یی ئەم جیھانە پان و بەرینەدا ھەڵکەوتوە کە ئێمەشی لەخۆدا گرتوە. کەوایە پێویستە بزووتنەوەی کورد بەگشتی و بەتایبەت لە رۆژھەڵاتدا بە دەرکێکی درووستتر لە زەرفییەتەکانی خەبات و خوێندنەوەیەکی واقعبینانەتر لە حەقیقەتی وجوودیی خۆی و ئیمکاناتی مەوجوود، رەھەندێکی ئێنعتافپەزیرتر لە مەسیری گەیشتن بە ئامانجەکانیدا ھەڵبژێرێ. رەھەندێکی ژیرانە بە ریسک و ھەزینەیەکی کەمتر و ئەگەری سەرکەوتنی زیاترەوە لەگەڵ مەقبوولییەت و مەشرووعییەتێکی بەرین و قابیلی دیفاعی نێونەتەوەیی.

کارکردی ھاوچەشنی ئیدیۆلۆژییە جیاوازەکان!

بۆچی قەڵا؟ بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان؟

رۆژھەڵات، پێویستیی بە حیزب لە نێوخۆدا هەیە

لە ,کە ,بە ,پێویستە ,ی ,کۆمەڵایەتیی ,ی و ,و کۆمەڵایەتیی ,کۆمەڵایەتیی رۆژھەڵاتی ,رۆژھەڵاتی کوردستان ,یەک ساڵی ,کۆمەڵایەتیی رۆژھەڵاتی کوردستان

مشخصات

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین ارسال ها

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها