محل تبلیغات شما
لە چەند مانگی رابردوودا داعش کۆمەڵێک تەقینەوە و رەشەکوژیی تێرۆریستیی لە هەندێک لە پێتەختی وڵاتانی ئەورووپایی وەک پاریس و لەندەن و ستۆکهۆڵم بەئەنجام گەیاند. دوابەدوای ئەوانەش دوو کردەوەی تێرۆریستیی دیکەی لە دوو شوێنی گرینی تارانی پێتەختی وڵاتی ئێران ئەنجام دا. هەمووی ئەو کردەوانە لە نەریتی باوی رێکخراوی داعش وەک رێکخراوێکی نوێی تێرۆریستی کە هەم لەرووی ئایدیا و هەم لەرووی پراکتیکەوە جیاوازییەکی بەرینی لەگەڵ رێکخراوە تێرۆریستییە هاوشێوەکانی خۆی هەبوو بەدوور بوو. داعش کە بە گوتاری پێکهێنانی خەلافەتێکی نوێی ئیسلامی لە سەردەمی نوێدا هاتە نێو ململانێ ییە ناوچەیی و جیهانییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەراست، کرداری تێرۆریستیی تەنیا بۆ چاوترسێن کردن و لاوازکردنی پێگەی ی و نفووزی نەیارەکانی نەدەکرد بەڵکوو بە مەبەستی دەست بەسەرداگرتن و بەرینتر کردنەوەی پانتایی نفووزی خۆی و پەرەپێدانی دەسەڵاتەکەی لەسەر عەرزی واقعدا لە شێوەی جیهادی ئەنجامی دەدا. داعشیش وەک زۆربەی پێکهاتە ئیدیۆلۆژیکەکانی دیکە پرۆژەیەکی یی بەدەستەوەیە و لەپێناوی دەستەبەرکردن و بەسەرەنجام گەیاندنیدا تێدەکۆشێ و خەبات دەکات. پرۆژەی پێکهێنانی دەسەڵاتێکی نوێی ئیسلامی بەگوێرەی پارامێتر و ئێلێمێنتەکانی ئیدیۆلۆژیی ئیسلامی بەپێی پرەنسیپە کردارییەکانی سەردەمانی سەرەتای ئایینی ئیسلام کە بە شێوەی خەلافەتی بەڕێوە دەچێ.

کارکردی ھاوچەشنی ئیدیۆلۆژییە جیاوازەکان!

بۆچی قەڵا؟ بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان؟

رۆژھەڵات، پێویستیی بە حیزب لە نێوخۆدا هەیە

لە ,ئیسلامی ,تێرۆریستیی ,بە ,داعش ,نوێی ,هەم لەرووی ,نوێی ئیسلامی ,کە بە ,و پەرەپێدانی ,و بەرینتر

مشخصات

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین ارسال ها

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها

در امتداد رسیدن حرف هایی که باید گفت