محل تبلیغات شما
ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران رێژیمێکی دڕەندە و تۆتالیتێری نادێموکراتیک و سەرەڕۆیە، هیچ گومانی تێدا نییە. لەوەشدا کە هەڵبژاردن لای ئەم رێژیمە هەرگیز نوێنگەیەکی راستەقینەی لە ویست و ئیرادەی کۆمەلانی خەڵکی ئێران تێدا نەبووە، هەمدیسان هیچ گومانێکی تێدا نییە. هیچ گومانیش لەوەدا نییە کە کۆماری ئیسلامی بچووکترین باوەڕیشی بە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دێموکراتیک بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پێناسە نێونەتەوەییەکان نییە. کەچی لە هەمان کاتیشدا بەشداری کردنی خەڵک لە هەڵبژاردن و بەدەستەوە گرتنی چارەنووسی خۆیان، لانیکەمی مافی هاووڵاتی بوونی تاک و کۆمەڵگە ئینسانییەکانە. بەرپرسە باڵاکانی رێژیم زۆر جار لە وتارە ییەکاندا ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی مەشرووعییەتی خۆی لە خودا نەک لە خەڵک وەرگرتوە بۆیە بەشداری کردنی ئاگاهانە لە هەڵبژاردنەکاندا وومەن بەمانای مەشرووعییەتی ئەرێنی بەم رێژیمە نییە. لەلایەکی دیکەشەوە بەشی زۆری بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان ماوەی نزیک بە چوار دەیەیە کە بە بەردەوامی لە پرۆسەیەکی هاوچەشن و لەحەددی دەرکردنی بەیاننامەیەکی تکراریدا ەتی منفعلانەی تەحریمی هەڵبژاردنەکانیان بەبێ دەستەبەرکردنی دەسکەوتێکی مەلمووس رەچاو کردوە.

کارکردی ھاوچەشنی ئیدیۆلۆژییە جیاوازەکان!

بۆچی قەڵا؟ بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان؟

رۆژھەڵات، پێویستیی بە حیزب لە نێوخۆدا هەیە

لە ,نییە ,کە ,تێدا ,بە ,بەشداری ,کە کۆماری ,تێدا نییە ,کۆماری ئیسلامی ,بەشداری کردنی ,وەرگرتوە بۆیە

مشخصات

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین ارسال ها

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها

ویلان