محل تبلیغات شما

لەو ماوەیەی ئەخیردا، پاش تەنگتر بوونەوەی بازنەی گەمارۆکان و ئەگەری ھێرشی نیزامیی ئامریکا بۆ سەر ئیران، ھەڵوێست و دژکردەوەی سێ تاقمی جیاواز جێی سەرنج و تێڕامانی زێدەیە.
1-    رێفۆرم خوازانی تاراوگەنشین، وەک عطاالە مھاجرانی، اکبرگنجی، مسعود بھنود و …
2-    پان ئێرانیستەکانی نێوخۆ و دەرەەوە، وەک علیرضا نوریزادە، رضا پھلوی و سەڵتەنەت خوازەکان و …
3-    ھێز و کەسایەتییە چەپەکان، وەک علی علیزادە، ھەروەھا بەشێکی زۆر لە کۆنە چەپەکانی تودەیی، چریک و کۆمۆنیست.
خاڵی ھاوبەشی ھەمووی ئەو تاقمانە ئەوەیە کە دژی ھێرشی نیزامین و پێیانوایە رەنگە لە نەھایەتدا دابەشبوونی ئێرانی لێ بکەوێتەوە. سەرنجی ھێرشەکانیشیان دوای خودی ئامریکا و دەوڵەتی ترامپ رووی لە پرسی کوردە چون پێیانوایە لە ئەگەری روودانی وەھا رووداوێکدا رەنگە کوردستان بەپێی پێشینە مێژووییەکەی وبەرێکخراوبوونی کۆمەڵگەی کوردی ئیستعدادێکی زیاتری بەنیسبەت ناوچەکانی دیکەی ئێران بەرەو ئاڵوگۆڕ تێدا بێ. لەراستیدا ھەرسێی ئەم تاقمانە ھیچ شتێکیان بە ناوی مافی کەمینە نەتەوەکان لە ئێراندا قبوڵ نییە بەڵکوو لە چوارچێوەیەکی تەواوییەت خوازانەدا ھەموو دانیشتوانی نێو ئێران لە کۆبەندێکی واحیددا بە ناوی نەتەوەی ئێران پێناسە دەکەن. پڕ دیارە کە تێگەیشتن یان لەواقعدا دڵخوازی ئەوان لە چەمکێکی وەک نەتەوەی ئێران بەگشتی ئەو ئێلێمێنت و پارامێترانە دەگرێتەوە کە لە چوارچێوەی نەتەوەی باڵادەستی فارسدا خۆی دەبینێتەوە. ھەر بۆیەش ترس و دڵەڕاوکێی ئەوانە لەمەڕ روودانی ھەر رووداوێکی نەخوازراو تەنیا لە چوارچێوەی ئەگەری دابەشبووندا کورت نابێتەوە بەڵکوو تەنانەت دژی ھەر چەشنە ئاڵوگۆڕێکی مومکینیشن کە رەنگ بێ دەرەنجامی گۆڕانکاری لە باڵانسی ھێزەکانی لێ بکەوێتەوە و لەو سۆنگەیەوە نەتەوەیەکی وەکوو کورد تەنانەت بە بڕێک لە ماف و ئامانجەکانیشی بگات. رەھەندی سەرنج راکێشی ئەو بابەتە ئەوەیە کە کۆی ئەو لایەنانە بوون و مانەوەی کۆماری ئیسلامی لە راستای پاراستن و مانەوەی وڵاتی ئێران و ئۆتۆریتەی دەسەڵاتدارەتیی مێژوویی ئێرانی پارسیدا دەبینن.

 

کارکردی ھاوچەشنی ئیدیۆلۆژییە جیاوازەکان!

بۆچی قەڵا؟ بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان؟

رۆژھەڵات، پێویستیی بە حیزب لە نێوخۆدا هەیە

لە ,ئێران ,کە ,ئەو ,وەک ,بە ,نەتەوەی ئێران ,ئەوەیە کە ,لێ بکەوێتەوە ,و مانەوەی ,بە ناوی

مشخصات

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین ارسال ها

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها

حيف كه وقت مردنم نيستي .....!!!!!