محل تبلیغات شما
یەکێک لە دەرھاویشتە نەخوازراوەکانی شێوازی خەباتی چەکداری ئەوەیە کە ەت راکێشی خۆی دەکات. لەو جۆرە فەزایانەدا چەک لە خانەی ەتدا نالوێ بەڵکوو ئەوە ەتە کە بەگوێرەی ھێزی چەک پەل داوێژێ و ئیمکانی مانۆڕ وەردەگرێ. ئەوە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان بووە کە بەدرێژایی مێژوو لەژێر باندۆڕی بیری چەپی شۆرشگێریدا سێبەری خەستی خۆی بەسەر فەزای یی وڵاتدا کێشاوە. ھەندێ جار لە ھەندێ قۆناغی مێژووییدا تەنانەت لە کوردایەتی و خەبات و ەت رێک بەواتای خەباتی چەکداری تەعبیر کراوەتەوە و ھەر ھەوڵێکی دیکە لە دەرەوەی ئەو تێگەیشتنەدا بە چەشنێک لە لادان و دوور کەوتنەوە لە بایەخە پیرۆزەکان خەمڵێنراوە.
یەکێکی دیکە لە کێشە سەرەکییەکانی ئەم روویکردە تاک رەھەندانەیە بۆ خەبات لەوەدا خۆی دەنوێنێ کە ھێزی جەماوەریی کۆمەڵانی خەڵک بە ھێند وەرناگرێ و خەبات تەنیا لە بازنەی ھێزی مەحدوودی تاقمێک بەناوی پێشمەرگە کە لە چواچێوەی ھێزی چەکداری ئەحزابدا رێکخراون پێناسە دەکات. بەشی زۆری ئەو حیزبانە خۆیان بە ئەحزابی رووخێنەر (برانداز)ی رێژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان دەزانن. ئەوە لەحاڵێک دایە کە وەزنی کورد لە ھیچکام لە وڵاتانی داگیرکەری کوردستاندا فاکتۆڕی یەکلاکەرەوە نییە بەڵکوو لە باشترین حاڵەتی خۆیدا ئەگەر ھەموو فاکتۆڕەکانی دیکەش بەیەکەوە ئامادە بن دەتوانێ دەوری فاکتۆڕێکی یارمەتیدەر لەم پێوەندەدا بگێڕێ.

کارکردی ھاوچەشنی ئیدیۆلۆژییە جیاوازەکان!

بۆچی قەڵا؟ بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان؟

رۆژھەڵات، پێویستیی بە حیزب لە نێوخۆدا هەیە

لە ,کە ,ھێزی ,خەبات ,بە ,ئەوە ,خەباتی چەکداری ,دیکە لە ,و خەبات ,یەکێک لە ,کێشە سەرەکییەکانی

مشخصات

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین ارسال ها

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها

بیمه معلم نمایندگی سمیعی کد 4186