یەکێکی دیکە لە کێشە سەرەکییەکانی ئەم روویکردە تاک رەھەندانەیە بۆ خەبات لەوەدا خۆی دەنوێنێ کە ھێزی جەماوەریی کۆمەڵانی خەڵک بە ھێند وەرناگرێ و خەبات تەنیا لە بازنەی ھێزی مەحدوودی تاقمێک بەناوی پێشمەرگە کە لە چواچێوەی ھێزی چەکداری ئەحزابدا رێکخراون پێناسە دەکات. بەشی زۆری ئەو حیزبانە خۆیان بە ئەحزابی رووخێنەر (برانداز)ی رێژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان دەزانن. ئەوە لەحاڵێک دایە کە وەزنی کورد لە ھیچکام لە وڵاتانی داگیرکەری کوردستاندا فاکتۆڕی یەکلاکەرەوە نییە بەڵکوو لە باشترین حاڵەتی خۆیدا ئەگەر ھەموو فاکتۆڕەکانی دیکەش بەیەکەوە ئامادە بن دەتوانێ دەوری فاکتۆڕێکی یارمەتیدەر لەم پێوەندەدا بگێڕێ.
کارکردی ھاوچەشنی ئیدیۆلۆژییە جیاوازەکان!
لە ,کە ,ھێزی ,خەبات ,بە ,ئەوە ,خەباتی چەکداری ,دیکە لە ,و خەبات ,یەکێک لە ,کێشە سەرەکییەکانی
درباره این سایت