محل تبلیغات شما



لەو ماوەیەی ئەخیردا، پاش تەنگتر بوونەوەی بازنەی گەمارۆکان و ئەگەری ھێرشی نیزامیی ئامریکا بۆ سەر ئیران، ھەڵوێست و دژکردەوەی سێ تاقمی جیاواز جێی سەرنج و تێڕامانی زێدەیە.
1-    رێفۆرم خوازانی تاراوگەنشین، وەک عطاالە مھاجرانی، اکبرگنجی، مسعود بھنود و …
2-    پان ئێرانیستەکانی نێوخۆ و دەرەەوە، وەک علیرضا نوریزادە، رضا پھلوی و سەڵتەنەت خوازەکان و …
3-    ھێز و کەسایەتییە چەپەکان، وەک علی علیزادە، ھەروەھا بەشێکی زۆر لە کۆنە چەپەکانی تودەیی، چریک و کۆمۆنیست.
خاڵی ھاوبەشی ھەمووی ئەو تاقمانە ئەوەیە کە دژی ھێرشی نیزامین و پێیانوایە رەنگە لە نەھایەتدا دابەشبوونی ئێرانی لێ بکەوێتەوە. سەرنجی ھێرشەکانیشیان دوای خودی ئامریکا و دەوڵەتی ترامپ رووی لە پرسی کوردە چون پێیانوایە لە ئەگەری روودانی وەھا رووداوێکدا رەنگە کوردستان بەپێی پێشینە مێژووییەکەی وبەرێکخراوبوونی کۆمەڵگەی کوردی ئیستعدادێکی زیاتری بەنیسبەت ناوچەکانی دیکەی ئێران بەرەو ئاڵوگۆڕ تێدا بێ. لەراستیدا ھەرسێی ئەم تاقمانە ھیچ شتێکیان بە ناوی مافی کەمینە نەتەوەکان لە ئێراندا قبوڵ نییە بەڵکوو لە چوارچێوەیەکی تەواوییەت خوازانەدا ھەموو دانیشتوانی نێو ئێران لە کۆبەندێکی واحیددا بە ناوی نەتەوەی ئێران پێناسە دەکەن. پڕ دیارە کە تێگەیشتن یان لەواقعدا دڵخوازی ئەوان لە چەمکێکی وەک نەتەوەی ئێران بەگشتی ئەو ئێلێمێنت و پارامێترانە دەگرێتەوە کە لە چوارچێوەی نەتەوەی باڵادەستی فارسدا خۆی دەبینێتەوە. ھەر بۆیەش ترس و دڵەڕاوکێی ئەوانە لەمەڕ روودانی ھەر رووداوێکی نەخوازراو تەنیا لە چوارچێوەی ئەگەری دابەشبووندا کورت نابێتەوە بەڵکوو تەنانەت دژی ھەر چەشنە ئاڵوگۆڕێکی مومکینیشن کە رەنگ بێ دەرەنجامی گۆڕانکاری لە باڵانسی ھێزەکانی لێ بکەوێتەوە و لەو سۆنگەیەوە نەتەوەیەکی وەکوو کورد تەنانەت بە بڕێک لە ماف و ئامانجەکانیشی بگات. رەھەندی سەرنج راکێشی ئەو بابەتە ئەوەیە کە کۆی ئەو لایەنانە بوون و مانەوەی کۆماری ئیسلامی لە راستای پاراستن و مانەوەی وڵاتی ئێران و ئۆتۆریتەی دەسەڵاتدارەتیی مێژوویی ئێرانی پارسیدا دەبینن.

 


یەکێک لە دەرھاویشتە نەخوازراوەکانی شێوازی خەباتی چەکداری ئەوەیە کە ەت راکێشی خۆی دەکات. لەو جۆرە فەزایانەدا چەک لە خانەی ەتدا نالوێ بەڵکوو ئەوە ەتە کە بەگوێرەی ھێزی چەک پەل داوێژێ و ئیمکانی مانۆڕ وەردەگرێ. ئەوە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان بووە کە بەدرێژایی مێژوو لەژێر باندۆڕی بیری چەپی شۆرشگێریدا سێبەری خەستی خۆی بەسەر فەزای یی وڵاتدا کێشاوە. ھەندێ جار لە ھەندێ قۆناغی مێژووییدا تەنانەت لە کوردایەتی و خەبات و ەت رێک بەواتای خەباتی چەکداری تەعبیر کراوەتەوە و ھەر ھەوڵێکی دیکە لە دەرەوەی ئەو تێگەیشتنەدا بە چەشنێک لە لادان و دوور کەوتنەوە لە بایەخە پیرۆزەکان خەمڵێنراوە.
یەکێکی دیکە لە کێشە سەرەکییەکانی ئەم روویکردە تاک رەھەندانەیە بۆ خەبات لەوەدا خۆی دەنوێنێ کە ھێزی جەماوەریی کۆمەڵانی خەڵک بە ھێند وەرناگرێ و خەبات تەنیا لە بازنەی ھێزی مەحدوودی تاقمێک بەناوی پێشمەرگە کە لە چواچێوەی ھێزی چەکداری ئەحزابدا رێکخراون پێناسە دەکات. بەشی زۆری ئەو حیزبانە خۆیان بە ئەحزابی رووخێنەر (برانداز)ی رێژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان دەزانن. ئەوە لەحاڵێک دایە کە وەزنی کورد لە ھیچکام لە وڵاتانی داگیرکەری کوردستاندا فاکتۆڕی یەکلاکەرەوە نییە بەڵکوو لە باشترین حاڵەتی خۆیدا ئەگەر ھەموو فاکتۆڕەکانی دیکەش بەیەکەوە ئامادە بن دەتوانێ دەوری فاکتۆڕێکی یارمەتیدەر لەم پێوەندەدا بگێڕێ.


رووداوەکانی یەک ساڵی رابردووی رۆژھەڵاتی کوردستان  ئەگەرچی بە ھۆکارەیلێکی جیاواز، کەچی دەرکەوتێکی ھاوبەشیان ھەبوو. لە یەک ساڵی رابردوودا کۆمەڵێک رووداوی وەک رێفراندۆمەکەی باشووری کوردستان، بوومەلەرزەی ناوچەکانی کرماشان و دەوروبەری، رێورەسمی پرسە و بەخاک ئەسپاردەکردنی کاک ئەبووبەکری مەعرووفی لە ھاریکارانی بوومەلەرزەلێدراوان و ھەروەھا ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی کە بەشێکی زۆر لە ناوچە و شارە گەورەکانی ئێرانی گرتۆتەوە، تەئسیری کاریگەری لەسەر فەزای ی و کۆمەڵایەتیی رۆژھەڵاتی کوردستان داناوە.بەچەشنێک کە ھەڵوێست و کاردانەوەی کرداریی بەرینی جەماوەری و کۆمەڵانی خەڵکی لێ کەوتۆتەوە. گرینگترین دەرکەوتەی ئەو خۆپێشاندان و مەیداندارییانەی خەڵک ئەو سیگناڵ و پەیامە نوێیانە یە کە پێویستە لەلایەن چالاکان و بکەرانی ی و کۆمەڵایەتیی کوردەوە بەتایبەت لەنێوخۆی وڵاتدا خوێندنەوەی دروست و واقعبینانەی بۆ بکرێ. پڕ دیارە کە واقعی ی و کۆمەڵایەتیی رۆژھەڵاتی کوردستان لەگەڵ سی چل ساڵ پێش خۆی تەواو جیاوازە و بەم پێیەش پێویستە ھەڵسوکەوتی جیاواز و رێوشوێنی جیاوازتریشی بۆ لەکار بکرێ. نە ئێمەی کورد لە بۆشاییدا دەژیین و نە کوردستانیش لە دەرەوەی واقعە مەوجوودەکانی جوغرافیای یی ئەم جیھانە پان و بەرینەدا ھەڵکەوتوە کە ئێمەشی لەخۆدا گرتوە. کەوایە پێویستە بزووتنەوەی کورد بەگشتی و بەتایبەت لە رۆژھەڵاتدا بە دەرکێکی درووستتر لە زەرفییەتەکانی خەبات و خوێندنەوەیەکی واقعبینانەتر لە حەقیقەتی وجوودیی خۆی و ئیمکاناتی مەوجوود، رەھەندێکی ئێنعتافپەزیرتر لە مەسیری گەیشتن بە ئامانجەکانیدا ھەڵبژێرێ. رەھەندێکی ژیرانە بە ریسک و ھەزینەیەکی کەمتر و ئەگەری سەرکەوتنی زیاترەوە لەگەڵ مەقبوولییەت و مەشرووعییەتێکی بەرین و قابیلی دیفاعی نێونەتەوەیی.


لە چەند مانگی رابردوودا داعش کۆمەڵێک تەقینەوە و رەشەکوژیی تێرۆریستیی لە هەندێک لە پێتەختی وڵاتانی ئەورووپایی وەک پاریس و لەندەن و ستۆکهۆڵم بەئەنجام گەیاند. دوابەدوای ئەوانەش دوو کردەوەی تێرۆریستیی دیکەی لە دوو شوێنی گرینی تارانی پێتەختی وڵاتی ئێران ئەنجام دا. هەمووی ئەو کردەوانە لە نەریتی باوی رێکخراوی داعش وەک رێکخراوێکی نوێی تێرۆریستی کە هەم لەرووی ئایدیا و هەم لەرووی پراکتیکەوە جیاوازییەکی بەرینی لەگەڵ رێکخراوە تێرۆریستییە هاوشێوەکانی خۆی هەبوو بەدوور بوو. داعش کە بە گوتاری پێکهێنانی خەلافەتێکی نوێی ئیسلامی لە سەردەمی نوێدا هاتە نێو ململانێ ییە ناوچەیی و جیهانییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەراست، کرداری تێرۆریستیی تەنیا بۆ چاوترسێن کردن و لاوازکردنی پێگەی ی و نفووزی نەیارەکانی نەدەکرد بەڵکوو بە مەبەستی دەست بەسەرداگرتن و بەرینتر کردنەوەی پانتایی نفووزی خۆی و پەرەپێدانی دەسەڵاتەکەی لەسەر عەرزی واقعدا لە شێوەی جیهادی ئەنجامی دەدا. داعشیش وەک زۆربەی پێکهاتە ئیدیۆلۆژیکەکانی دیکە پرۆژەیەکی یی بەدەستەوەیە و لەپێناوی دەستەبەرکردن و بەسەرەنجام گەیاندنیدا تێدەکۆشێ و خەبات دەکات. پرۆژەی پێکهێنانی دەسەڵاتێکی نوێی ئیسلامی بەگوێرەی پارامێتر و ئێلێمێنتەکانی ئیدیۆلۆژیی ئیسلامی بەپێی پرەنسیپە کردارییەکانی سەردەمانی سەرەتای ئایینی ئیسلام کە بە شێوەی خەلافەتی بەڕێوە دەچێ.


ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران رێژیمێکی دڕەندە و تۆتالیتێری نادێموکراتیک و سەرەڕۆیە، هیچ گومانی تێدا نییە. لەوەشدا کە هەڵبژاردن لای ئەم رێژیمە هەرگیز نوێنگەیەکی راستەقینەی لە ویست و ئیرادەی کۆمەلانی خەڵکی ئێران تێدا نەبووە، هەمدیسان هیچ گومانێکی تێدا نییە. هیچ گومانیش لەوەدا نییە کە کۆماری ئیسلامی بچووکترین باوەڕیشی بە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دێموکراتیک بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پێناسە نێونەتەوەییەکان نییە. کەچی لە هەمان کاتیشدا بەشداری کردنی خەڵک لە هەڵبژاردن و بەدەستەوە گرتنی چارەنووسی خۆیان، لانیکەمی مافی هاووڵاتی بوونی تاک و کۆمەڵگە ئینسانییەکانە. بەرپرسە باڵاکانی رێژیم زۆر جار لە وتارە ییەکاندا ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی مەشرووعییەتی خۆی لە خودا نەک لە خەڵک وەرگرتوە بۆیە بەشداری کردنی ئاگاهانە لە هەڵبژاردنەکاندا وومەن بەمانای مەشرووعییەتی ئەرێنی بەم رێژیمە نییە. لەلایەکی دیکەشەوە بەشی زۆری بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان ماوەی نزیک بە چوار دەیەیە کە بە بەردەوامی لە پرۆسەیەکی هاوچەشن و لەحەددی دەرکردنی بەیاننامەیەکی تکراریدا ەتی منفعلانەی تەحریمی هەڵبژاردنەکانیان بەبێ دەستەبەرکردنی دەسکەوتێکی مەلمووس رەچاو کردوە.


_ پڕ دیارە کە کورد یەک نەتەوەیە و رووداوە ییەکانی هەر پارچەیەکی کوردستان کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر بارودۆخی پارچەکانی دیکە بەجێ دێڵێ. هەروەها هەر هەلومەرجێکی تایبەت لە هەر پارچەیەکی کوردستان هەڵوێستی گشتیی نیشتمانیی لێدەکەوێتەوە. سەرەڕای ئەوەیکە زیاتر لە چەند سەدە بەسەر دابەشکردنی خاکی کوردستان بەسەر وڵاتانی دراوسێدا تێدەپەڕێ بەڵام ئەوە هەرگیز نەیتوانیوە هەستی یەکگرتوویی و یەکبوونی نەتەوەیی لەنێو کورد و خەلکی کوردستاندا کەمڕەنگ بکاتەوە. مێژووی چەند سەدەی رابردووی کوردستان نیشانی داوە کە هەبوونی سنوورە دەسکردەکان نەیتوانیوە ئەو هەستی هاونەتەوە بوونە رەوایە لەنێو گەلی کورددا بەسوودی داگیرکەرانی کوردستان بە لارێدا بەرێ و لە ئایدیای یی ئەو وڵاتانەدا بیتوێنێتەوە. کەچی هەلومەرج و واقعی یی تایبەتی هەر بەشێک لە کوردستان رێبازێکی خەباتی جیاوازی بەسەر هەرکام لەم پارچانەدا فەڕز کردوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەگەر هەڵوێستی یی کورد لە سەرەنجامی خۆیدا بەشوێن بەدیهێنانی ئاواتی دەوڵەت نەتەوەی وڵاتی سەربەخۆی کوردستانی گەورەشەوە بێ کە گشت پارچە لێک دابڕاوەکان لەخۆ بگرێ، هەمدیس بەهۆی ئەو چارەنووسە ییە جیاوازەی کە تێیکەوتوون پێویستە لە سەرەتاوە هەرکام لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان کێشەی یی خۆی بە شێوەی جیاواز چارەسەر بکا پاشان بەرەو یەکگرتنێکی ئارەزوومەندانە بڕۆن.


ئەگەر ئامانجی کۆتایی ناسیۆنالیزم بەگشتی لەوەدا بزانین کە گەیشتنە بە دروستکردنی دەوڵەت و سەروەریی نەتەوەیی، پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە رەوتی ناسیۆنالیزم لە درێژەی مێژووی خەباتی گەلاندا سێ بەستێن و رێبازی سەرەکیی جیاوازی لەخۆ گرتوە و بەم پێیەش خەملێنراوە.
1. رێبازی ئاڵمانی، کە لەسەر ئەساسی خوێن و پەیوەندیی نژادی دامەزراوە.
2. رێبازی ئامریکایی، کە لەسەر ئەساسی خاک دامەزراوە.
3. رێبازی فەرانسەوی، کە لەسەر ئەساسی مافی شەهروەندی (هاوڵاتی بوون) دامەزراوە.
واتە هەر نەتەوەیەک هەوڵی داوە بەگوێرەی ئیمکاناتی مەوجوود و ئەو زەرفییەتە زەمانی و مەکانییەی کە تێی دایە لە یەکێک لەو روویکردانە بۆ گەیشتن بە ئامانجە ناسیۆنالیستییەکەی کەڵک وەرگرێ و رێبازی خەباتەکەی لەسەر ئەو ئەساسە دابمەزرێنێ. مەبەستی سەرەکیی من لێرەدا ئەوەیە کە بڵێم هەر رووداوێکی مێژوویی لە کۆنسێپتی تایبەتی خۆیدا خوێندنەوەی بۆ دەکرێ و هەڵدەسەنگێندرێ. روویەکەی دیکەی ئەم بۆچوونە دەتوانێ ئەوە بێ کە مێتۆدێکی خەبات رەنگە لە قۆناغێکی مێژووییدا گونجاو بێ کەچی لە قۆناغێکی دیکەدا ئەو کارکردەی پێشووی نەبێ. بۆ هەڵسەنگاندنی گونجاو بوون یا گونجاو نەبوونی شێوازێکی خەبات لە کۆنسێپتێکی تایبەتدا پێویستە کۆمەڵێک فاکتۆری نێوخۆیی، دەرەکی و یارمەتیدەر لەبەر چاو بگرین، کە لە ئەگەری خوێندنەوەی دروستی واقیعە ییەکانی مەوجوود و بەرێوەبردنی سەرکەوتووانەی پرۆسەی خەباتدا دەتوانێ بە ئامانجەکانی خۆی بگات.


رزگاریی راستەقینە لە دەربازبوون دایە
رزگاربوون لە کۆت و بەندەکان، لەو شتانەی کە لە چوارچێوەیاندا کێشاوین، لە پیرۆزییەکان بەتایبەت ئەوانەی ریشەیان لە مێژوودا هەیە.
رەنگە شکست بۆ ئێمە چەمکێکی نامۆ بووبێ، کەچی بەسەرمان هاتوە و ئەزموونمان کرد. دان پێدانەنان و قبوڵ نەکردنی ئەم حەقیقەتە بۆهەمیشە لەم حاڵەتەدا راماندەگرێ و دەمانهێڵێتەوە.
ئێمە میللەتێکی سەیرین! هەڵەکانی رابردوومان بە تعصب و شانازییەوە دووپات دەکەینەوە و ئەوە بە عەینی کوردایەتی دەزانین.
کۆمەڵگەیەکی جالبمان هەیە! زیاترین بەحسی ی دەکەین کەچی کەمترین خوێندنەوە و تێگەیشتنی یمان هەیە. زۆر زیاتر لەوەی کە ی بین، ەت زەدەین و بەجێی ئەوەی ەت بکەین، ەت بازی دەکەین. ەت بەواتای حەقیقیی هونەری مومکین پێگەیەکی ئەوتۆی لە ئەدەبیات و کرداری یماندا نییە و زیاتر ئێحساسات و سەرەڕۆیی بەسەرماندا زاڵە. هەڵبەت رەنگە زۆریش سەیر نەبێ، چون حیزبەکانی ئێمە بە ئێستاشیانەوە بێ بەرلەوەی کە حیزبێکی ی و رەوتێکی جەماوەری بن، هێزێکی شۆرشگێڕن و زۆربەی سەرکردەکانیشمان بەرلەوەی کە رێبەرێکی ی بن، یان قارەمانانی خەباتی چەکدارین یان میراتگرانی یی سەردەمی شەڕن.


هێزە شۆرشگێرەکان، بەگشتی سێ قۆناغی سەرەکیی ژیانیان هەیە;
۱ـ قۆناغی شاخ: لەم قۆناغەدا شێوازی خەباتەکە چەکداری یە و هەوڵ دەدرێ بۆ تێکشکاندن و رووخانی دەسەڵاتی زاڵ لەرێی هێزی نیزامییەوە. بەگشتی هێزی شۆرشگێڕ هێزێکی رووخێنەر (برانداز)ە. هەڵبەت مەرج نییە خەباتە چەکدارییەکە هەمیشە لە شاخ بەرێوە بچێ و جاری وایە لە نێو شارەکاندا بەشێوەی چریکی ئەنجام دەدرێ. بەڵام خاڵی گرینگ و هاوبەش ئەوەیە کە هێزێکی شۆرشگێر هەوڵ دەدا لەرێی هێزەوە بە دەسەڵات بگات. واتە "وزە و توانای ئەو هێزە لەکاتی خەباتدا رووی لە دوژمنە". بەگشتی ئەمجۆرە هێزانە لەم قۆناغەدا ئازادی لە لوولەی تفەنگدا دەبینن. 


رەوتی فێمێنیزم لە درێژەی مێژووی خۆیدا سێ قۆناغی سەرەکی لەخۆ دەگرێ کە بە رووداوێکی گرینگی مێژووییەەوە بەسراونەتەوە. 1- رەوتی یەکەم پاش شەڕی یەکەمی جیھانی سەری ھەڵدا. لەم قۆناغەدا ژنان ھەوڵیان دا کە خۆیان وەک پیاو لێ بکەن و بەگشتی دەورێکی پیاوانە بگێڕن. ئەوە تەنیا لە ئەندێشە و روویکردی ژیانی ژناندا رەنگی نەدایەوە بەڵکوو تەنانەت لە جۆری پۆشش و ھەڵسوکەوتیشیاندا خۆی دەرخست. لەم قۆناغەدا بوو کە مۆدێلی کوڕانەی جلوبەرگ لەنێو کچاندا بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی ئەستاند
سیستمی ی و دێموکراسیی ئامریکا ئەو مەجالەی بۆ #دۆناڵد_ترامپ ھێشتبۆوە کە بۆ ماوەیەکی چوار ساڵەی دیکەش بتوانێ ئەو شانسەی ھەبێ کە دوبارە ببێتەوە بە سەرۆک کۆماری ئامریکا. بەڵام ئەو سەرەڕای ئەوەی کە توانیی دەنگی متمانەی پتر لە حەفتا میلیۆن کەسی ئامریکایی بەرەو لای خۆی رابکێشێ کەچی لە کێبەرکێیەکی نزیکدا گرەوەکەی بە #جۆ_بایدن دۆڕاند و ھەلەکەی لەکیس چوو. بەڵام بۆچی ئەوە رووی دا و ترامپ نەیتوانی دوبارە ئەو پێگەیە بەدەست بێنێتەوە کە جاری پێشوو بوو بەھۆی
د.قاسملوو لە کورتەباسێک لەسەر سۆسیالیزم» لە ساڵی ١٣٦٢دا دەڵێ یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئێمە ئەوەیە کە لەبیرمان نەچێتەوە ئامانجی غایی خەباتی ئێمە دژی ئیمپریالیزمە. کەچی ھەر د.قاسملوو لە وتارێکدا کە چەند مانگ بەر لە شەھیدبوونی لە رۆژنامەی کوردستان لە ساڵی ١٣٦٨ بڵاو بۆتەوە دەڵێ ئەوەی کە ئێمە سەردەمانێک پێمان وابوو ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە دژی ئیمپریالیزم شەڕ بکەین ھەڵە بووە. لەبیرمان نەچێ کە خودی کورتەباس دژکردەوەیەکی تیۆریکی ی بوو بەرانبەر بە تێزی
پێشتر دوو کتێبی کورد لە بەڵگەنامە نھێنییەکانی ئامریکا و بریتانیام خوێندبۆوە. خاڵی سەرنج راکێش لە خوێندنەوەی ئەو بەڵگەنامانەدا ئەوە بوو کە دنیای دەرەوە بەتایبەت زلھێزان ھەرگیز وەک بابەتێکی قائیم بە زاتی خۆی سەیری پرسی کوردیان نەکردوە بەڵکوو لە زاوییەی وڵاتانی حاکمی کوردستانەوە بینیویانە. بەواتایەکی دی ئەوان ھەرگیز وەک نەتەوەیەک (لەو چەشنەی کە خۆمان خوێندنەوەی بۆ دەکەین) تەعامولیان لەگەڵ چەمکێک بەناوی کورد نەکردوە بەڵکوو وەک کەمینەیەکی ئەتنیکی لە چوارچێوەی
زۆرێک لە خەڵکی ئێمە، تەنانەت کۆنەکارانی ی و رێبەرایەتیی ئەحزابیش، لە شرۆڤەی رووداوە نەخوازراوەکاندا خۆیان لە واقیعە ییەکان دەدزنەوە و لەسەر ئەساسی زێھنییەتی دڵخواز و دارێژراوی خۆیان خوێندنەوە و ھەڵسەنگاندن دەکەن. ھەربۆیەش زۆربەی کات دەرئەنجامی ئەو جۆرە خوێندنەوە و لێکدانەوانە ئاکامگیرییەکی دروست و گونجاوی لێ ناکەوێتەوە. ھۆکاری سەرەکیی ئەو چەشنە روویکردەش دەگەڕێتەوە بۆوەی کە ئەو بەڕێزانە بەرلەوەی کە خودی رووداوەکە و چۆنیەتیی بەرەوڕووبوونەوەی لەگەڵدا
وەک خۆم ھەمیشە روویکردێکی نائیدیۆلۆژیک و کراوەم بۆ ھونەر بەتایبەت موزیک بووە و پێموایە ھونەر بەدەر لە ھەموو خوێندنەوەیەکی ئیدیۆلۆژیک و داخراوی فکری دەتوانێ زمانی ھاوبەشی گشت مرۆڤایەتی بێ و لەراستیدا ریسالەتەکەشی ھەر ئەوەیە. ھەر بۆیەش کاتێک کە گوێم لە دەنگ و ئاوازی شەجەریان، ام کلثوم، پاڤارۆتی یا سێلێن دیۆن دەبێ، وەک چۆن لەززەت لە حەسەن زیرەک و سەیدعەلی ئەسغەر دەبەم، لەەوانیش چێژ وەردەگرم. رەببەنای شەجەریان، بەدەر لەوەی کە تێمێکی ئایینیی ھەیە و بەدەر لەوەی
چیرۆکەکەی کاک مستەفا سەلیمی وەک نموونە! چیرۆکی رادەستکردنەوەی کاک مستەفا سەلیمی لە لایەن ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە بە ھێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاشان لەسێدارەدانی ناوبراو لە زیندانی سەقز، لە روانگەی منەوە چەند وانەیەکی گرینگی تێدایە کە پێویستی بە لێوردبوونەوە و تێگەیشتن ھەیە. ١- ئەگەرچی کورد یەک نەتەوەیە و کوردستان یەک نیشتمانە بەڵام وڵاتێکی یەکانگیر نییە و ھەر بەشەی چارەنووسی تایبەتی خۆی ھەیە.
لە چاوپێکەوتنێکمدا لە ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ بەڕێز ئەبوبەکر کاروانی لە سەرکردە باڵاکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لێم پرسیھۆکاری دروستبوونی حیزبی ئیسلامی لە کوردستان چی بوو؟ لە وەڵامدا باسی لە ھێرش و بێ رێزیی زێدەی ھێزە چەپەکان لە ھەشتاکانی زایینیدا کرد. وتی ئاستی بێ رێزی و ھێرشەکە بە رادەیەک بوو کە ئیسلامییەکانی کوردستان ھەستیان بە مەترسی کرد و ھەوڵی خۆرێکخستن و لە ئاکامدا پێکھێنانی حیزبی ییان دا.
دیارە کە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لە پێگەی پرێزیدێنتدا، نەک وەک نوێنەری حیزب یان رەوتێکی دیاریکراوی ی، لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئابووریی داڤۆسدا بەشداریی کردوە. بەڵام من دەمەوێ لێرەدا باس لە ەتی جیاوازی پارتی دێموکراتی کوردستان لە بەراورد لەگەڵ حیزبەکانی دیکەی ھەر چوار پارچەی کوردستان سەبارەت بە ەتی دەرەوە بەتایبەت چۆنیەتیی تەعامول لەگەڵ زلھێزان و وڵاتانی کاریگەر بەسەر ەتی نێونەتەوەیی و پرسی کوردستاندا بکەم.

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین ارسال ها

آخرین جستجو ها

پودرمخمل مخمل پاش ایلیاکروم 02156573155